پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی درێژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاراراتی برده‌وه .
ئه‌و یارییه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئارارات و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ ئه‌و یارییه ببه‌نه‌وه .
هه‌ر له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌وه یاریزانانی پێشمه‌رگه به پلانی هێرش بردن و هه‌وڵدان بۆ تۆمار كردنی گۆڵ یاریان ئه‌نجام دا‌و توانیان سه‌ركه‌وتووبن له پلانه‌كانی ئه‌رسه‌لان جه‌لال دوایی تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵ له خوله‌كی 34 دا‌و له ڕێگه‌ی یاریزان دژوار كاكه برا مارف ، ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه و به ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م یاریزانانی ئارارات هه‌وڵیان دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه تا له ڕێگه‌ی یاریزان مه‌حمود محه‌مه‌د و له خوله‌كی 57 گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌یان تۆمار كرد .
یاریزانانی پێشمه‌رگه دوایی ئه‌و گۆڵه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه چڕ كرده‌وه و تا له خوله‌كی 59 و دوو خوله‌ك دوایی گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئارارات یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌حمه‌د شه‌رشاب دووه‌م گۆڵی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كرده‌وه .
ئه‌مه‌و له خوله‌كی 68 دا‌و دووباره یاریزان محه‌مه‌د ئیبراهیم گۆڵی سێهه‌می بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو ئه‌نجام تا كۆتایی به‌و شێوه‌یه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه مایه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یاریزانانی پێشمه‌رگه دوایی ئه‌نجام دانی سێ یاری و یه‌ك یه‌كسان بوون و دوو سه‌ركه‌وتن توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بكه‌نه 7 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان بێن .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌فته‌ی چواری یه‌كه‌م قۆناغ :