پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی دوا وانه‌كانی خولی ڕاهێنه‌ران كه له هۆڵی پێشمه‌رگه ئه‌نجام درا كۆتایی به خولی ڕاهێنه‌رانی باله هات .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 9 / 11 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و محه‌مه‌دی مه‌نسوری وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕاهێنه‌رانی به‌شدار له خولی به‌هێزكردنی تواناكانی ڕاهێنه‌ران دوا وانه تیۆری و پراكتیكێكانی خولی ڕاهێنه‌ران ئه‌نجام دراو كۆتایی به وانه‌كانی خوله‌كه هات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه و سود مه‌ند بوونی ڕاهێنه‌ران جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، گرنگی به توانایی ڕاهێنه‌ران و پاڵپشتی كردنیان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یاری باله و هه‌ربۆیه یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به هاوكاری كۆمه‌ڵێك له وه‌رزش كاری دڵسۆز دوایی هه‌وڵێكی چڕ توانرا خولێكی گرنگ به ڕاهێنه‌ران بۆ به‌ره‌و پێش چوونی توانایان ئه‌نجام بدرێت كه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ڕاهێنه‌رانی به‌شدار زۆرترین سودیان له وانه تیۆری و پراكتیكێكانی خوله‌كه بینی .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتیشی ، یه‌كێتیه‌كه‌مان هه‌رده‌م له هه‌وڵ ده‌بێت تا به هاوكاری دڵسۆزان و خه‌م خۆران ئاستی یاری باله له كوردستان به‌ره‌و پێش ببه‌ین و ئه‌و یارییه بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رز و له ڕكابه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان به ئه‌نجام دڵخۆش بین .
هه‌ر له‌سه‌ر سود بینین له تواناكانی خوله‌كه پێشمه‌رگه سپۆرت لێدوانی چه‌ند ڕاهێنه‌رێكی به‌شداری وه‌رگرت و ڕائد ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری به‌شدار ووتی ، خولێكی سود مه‌ند بوو بۆ ڕاهێنه‌رانی به‌شدار و هیوادارین بتوانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین هه‌روه‌ك هیوایی خواست خولی زیاتر بۆ ڕاهێنه‌ران بكرێته‌وه .