پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواری یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8 / 11 / 2018 هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و زێره‌ڤانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و یاری نێوان یانه‌كانی ئاكرێ و هه‌ندرێن له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئاكرێ به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم به كۆتاهات و هه‌روه‌ك هه‌ردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخانیش به گۆڵێك یه‌كسان بوون .