پێشمه‌رگه سپۆرت -
له تونس په‌رده له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ یاری تۆپی سه‌رمێزى كچان دادرایه‌وه .
له‌سه‌ر ئاستی كچان یانه‌ی ئه‌هلی میسری نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-0 یاری له یانه‌ی زه‌مالیكی هاونیشتیمانی خۆی برده‌وه .
پله‌ی سێهه‌میش كچانی نه‌دوه‌ی لوبنانی به‌ده‌ستیان هێنا و پله‌ی چواره‌میش بۆ كچانی یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیك جه‌زائیری بوو ، ئه‌مه‌ش پله‌كانی تری یانه به‌شدار بووه‌كانه: ( ئه‌نقودی زه‌هه‌بی - تونس / پێنجه‌م ، جه‌معیه‌ی ڕیازه‌ی جه‌زائیر / شه‌شه‌م ، جه‌معیه‌ی ئه‌سمه‌نت - تونس / حه‌وته‌م ، فه‌تاتی كوێتی / هه‌شته‌م ، ئه‌ده‌ب و ڕیازه - لوبنان / نۆیه‌م ، مه‌زره‌بی زه‌هه‌بی - تونس / ده‌یه‌م ، ئۆڵۆمپیك مه‌غریب / یانزه‌هه‌م ، پێشمه‌رگه عێراق / دوانزه‌هه‌م ) .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش بڕیاره ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ی قه‌ته‌ڕی قه‌ته‌ڕی و ئه‌هلی میسری ڕكابه‌ری نازناوه‌كه بكه‌ن و ئاهه‌نگی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام بدرێت .