پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پایی ئه‌و دڵسۆزی و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی پێشكه‌شی تیپی باله‌ی یانه‌كه‌یانی ده‌كات ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشییه ناوبژیوانێكی باله .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8 / 11 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له به‌ڕێز محه‌مه‌د مه‌حمود حه‌مه جوان ناوبژیوانی یاری باله .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی ناوبژیوانی ناوبراوی كردوو دڵسۆزییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌وی به‌رز نرخاند كه هه‌رده‌م له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌شقه‌كانی تیپی باله ئاماده‌ی ده‌بێت و زۆر جاریش وه‌ك دڵسۆزییه‌كه‌ی خۆی ده‌بێته ناوبژیوان له كاتی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌دا ، هه‌روه‌ك ووتی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و خزمه‌ته‌تان به‌رز ده‌نرخێنێت و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی پێبه‌خشی .
دواتر ناوبژیوانی ناوبراو سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كردوو گرنگی دانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به تیپی باله له شاری سلێمانی به‌رز نرخاند و هیوایی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن .