پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و دوایی ئاماده‌كارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ و له درێژه‌ی مه‌شقه‌كان به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری سكرتێری یانه سه‌ردانی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌یانی كرد .
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست خۆشی له ستافی مه‌شقی و یاریزانان كرد و هیوایی سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ خواستن و هه‌روه‌ك تیپه‌كه‌ی به یه‌كێك له تیپه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه‌یان له قه‌ڵه‌م دا و پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
ئه‌مه‌و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه ئه‌و سه‌ردانه‌یی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان به‌رز نرخاندوو به‌ڵێنیان دا كه دڵسۆزانه كار بۆ سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كان له خولی نایاب و بژارده‌دا بكه‌ن .
بڕیاره له به‌رواری 24 / 11 / 2018 یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ست پێبكات و یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌ش دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت یانه‌ی كراون .