تهندروستی -
میوە سەرچاوەیەکی باشە بۆ تەندروستی، چونکە دەوڵەمەنده بە بەهای خۆراکی وەک ڤیتامین و ریشاڵ و کانزاکان، بەڵام دەکرێت هەر جۆرێک لەمیوە کاریگەری لەسەر لایەنێکی تەندروستی هەبێت، هاوشێوەی ئەم چوار میوەیە کە دەبێتەهۆی خێراکردنی کرداری هەرس و بەرگری لەش زیاد دەکات:
1- شاتوو، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسود بەتایبەت ریشاڵەکان، هاوکات کەمترین رێژەی کالۆری و چەوری تێدایە، دژە ئۆکسانە.
2- سێو، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و رێژەیەکی زۆر "ریشاڵ و فلافونیداتی" تێدایە، کە وادەکات زوو هەست بەتێری بکەیت، چونکە ئاو هەڵدەمژێت و دەیگۆڕێت بۆ ماددەیەکی "هیلامی جیلاتینی"، کە دەبێتەهۆی خێراکردنی کرداری هەرس و چالاکیەکانی ریخۆڵە.
3- شوتی، کاریگەری لەسەر دابەزاندنی کێش هەیە و کرداری هەرس چالاک دەکات.
4- پرتەقاڵ، رێژەیەکی کەم چەوری تێدایە و بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە، دژە ئۆکسانە.