خشته‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ چواری‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان





پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هه‌فته‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بڕیاره‌ یاریه‌كانی‌ له‌ ڕۆژانی‌ پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی‌ داهاتوو ئه‌نجام بدرێن .

له‌ هه‌فته‌ی‌ چواری‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ یارییه‌كان و له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 8 / 11 / 2018 ئاكرێ‌ له‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا میوانداری‌ له‌ هه‌ندرێن ده‌كات و ده‌ربه‌ندیخان-یش ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر .

ئه‌مه‌و هه‌ردوو تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر و زێره‌ڤانی‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن .

ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 9 / 11 / 2018 به‌ ئه‌نجام دانی‌ چوار یاری‌ كۆتایی‌ به‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌كه‌ دێت و تێیداو برایه‌تی‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆیدا میوانداری‌ له‌ نه‌ورۆزی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات و شێروانه‌ و دهۆك-یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ شێروانه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك دی‌ ده‌بنه‌وه‌ .

زاخۆش میوانداری‌ له‌ گازی‌ باكور ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ -یش ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ ئارارات .


رۆژی پێنج شەم 2018/11/08

ئاکرێ ـ هەندرێن
هەولێر ـ دەربەندیخان
پێشمەرگەی هەولێر ـ زێرەڤانی

رۆژی هەینی 2018/11/09

برایەتی ـ نەورۆز
شێروانە ـ دهۆک
زاخۆ ـ گازی باکوور
ئارارات ـ پێشمەرگەی سلێمانی


PM:04:26:06/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌