پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پاڵپشت به پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كردووه و له یه‌كه‌م یاریشیدا و دوایی هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاكێشانی تیروپشك بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان شڤان عوسمانی پاڵه‌وان له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌بێته‌وه .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت و له مه‌دریدی ئیسپانیاوه شڤان به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له‌م ساڵ پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێی له زۆرترین ولاَتانی به‌شدار تۆمار كردووه كه زیاتر له 160 ولاَت به‌شداره تێیداو زۆرترین یاریزانی به‌هێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له ولاَتی ڕوسیایه .
شڤان ووتیشی من وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كێشی -84 كغم به‌شداری ده‌كه‌ن و له كێشه‌كه‌ی مندا 89 یاریزان به‌شداره و له یه‌كه‌م یاریشم له كاتژمێر 7:00 به كاتی كوردستان ڕوبه‌ڕوی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌بنه‌وه .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به دوو یاریزان به‌شداره و شڤان عوسمان له كێشی -84 و ساڵح عه‌بدول له كێشی -60 ڕكابه‌ری بۆ به‌ده‌ست هێنانی میدالیا ده‌كه‌ن .