ته‌ندروستی -
ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ک به بۆنه‌ی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک یان زه‌بر و برینداریه‌وه ڕوو ده‌دات له ئێسقان ، ماسولکه ، ده‌مار، بۆری خۆێنه‌کان ، به‌سته‌ر ، جومگه ، پێستی ده‌ست و په‌نجه و مه‌چه‌ک و پێویسته وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت تا به شێوازی زانستی و دروست چاره‌سه‌ر بکرێت.
گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1- سه‌وه‌فانی جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست : وێنه‌ی هه‌موو جومگه‌کانی له‌ش جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان که‌م بوونه‌وه‌ی لینجی و داخورانی جومگه‌کان ڕوو ده‌دات.
2- نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان.
3- کۆنیشانه‌ی کارپه‌ڵ ته‌ناڵ ( Carpal tunnel syndrome )، له ئه‌نجامی بوونی فشار له سه‌ر یه‌کێک له ده‌ماره‌کانی ده‌ست.
4- نه‌خۆشی هه‌وکردنی دیکۆرڤیه‌ن ( De Quervain's Tenosynovitis ) : بوونی ئازار له بنی په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست و مه‌چه‌ك.
5- بریندار بوون و زه‌بر به‌رکه‌وتن به مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان ؛ هه‌روه‌ها بوونی شکاوی و درز له ئێسقانه‌کان ، له‌جێ چوونی جومگه‌کانی ده‌ست و په‌نجه‌کان و مه‌چه‌ک.
6-نه‌خۆشی شه‌کره .
7- نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌کان : وه‌ک نه‌خۆشی ڕاینۆید.
8- نه‌خۆشی دێپوترین (Dupuytren's contracture ) : له ئه‌نجامی ڕه‌قبوونی شانه ناوپۆشه‌کانی ژێر پێستی ده‌ست.
9- ئازاری په‌نجه‌ی ( Stenosing tenosynovitis (trigger finger) .
10- نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه و ده‌رده شاهانه‌ی درۆزنه .
11- زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌کان، بۆ نموونه له ئه‌نجامی زۆر به‌کارهێنانی مۆبایل و لاپ‌تۆپ.
12- سستی ده‌ماره‌کانی ده‌ست به هۆکاری جیاواز.
13- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان و ئێسکه نه‌رمه.
14- که‌می هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا‌کان : وه‌ک ڤیتامین دی ، کالسیۆم ، مه‌گنسیۆم.
15- هه‌ندێک نه‌خۆشی پێست : وه‌ک سه‌ده‌فی ، ئێکزیما.
د.هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری