پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنه‌ران ، یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجام دانی خوله‌كه به كۆتاهێنا و ڕاهێنه‌رانی به‌شدار بوو له‌و خوله ئاگادار ده‌كاته‌وه .
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت نێردراوه ، یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاگاداری ڕاهێنه‌رانی به‌شدار له خولی ڕاهێنه‌ران ده‌كاته‌وه كه له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 7 / 11 / 2018 له نێو هۆڵی باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكی خوله‌كه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خولی ڕاهێنه‌ران جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، دوایی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێتی باله‌ی عێراق و یه‌كێتی باله‌ی ئێران به فه‌رمی خوله‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ین كه به وانه‌بێژی ، وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی محه‌مه‌دی مه‌نسوری ده‌بێت .
هه‌روه‌ك جه‌مال ڕه‌شید ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌و وانه‌بێژه له ئاستێكی به‌رزدایه‌و سودێكی زۆر به‌به‌شداران ده‌گه‌یه‌نێت .
دواجار سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی پێشتر ناویان تۆمار كراوه له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 7 مانگ له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له گه‌ڕه‌كی چوار باخ ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێداویستییه‌كان و به‌فه‌رمی ده‌ست پێكردنی خوله‌كه .