پێشمه‌رگه سپۆرت -
شڤان عوسمانی یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان به‌ره‌و مه‌درید به‌ڕێكه‌وت .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 / 11 / 2018 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه شڤان عوسمانی یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان كه یاریه‌كانی له مه‌دریدی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت هاوشاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه بریتین له دكتۆر عادل غێدان سه‌رۆك شاندوو عه‌لی حه‌سه‌ن لێپرسراوی دارایی ساڵح عه‌بدول یاریزان له كێشی 60 كغم به‌ڕِێكه‌وتن .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا شڤان عوسمانی یاریزان ووتی بۆ یه‌كه‌م جاره له پاڵه‌وانێتیه‌كی به‌هێزی جیهانی كه زۆرترین پاڵه‌وانان تێیدا كۆده‌بنه‌وه كوردێك به‌شداری ده‌كات و ئه‌وه‌ش به سوپاسه‌وه دوایی پاڵپشتییه‌كانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕاهێنه‌ر و هاوڕێیانم .
شڤان عوسمان ووتیشی من وه‌ك یاریزان له كێشی - 84 كغم به‌شداری ده‌كه‌م و دوایی ئاماده‌كاریه‌كی زۆریش هه‌وڵ ده‌ده‌م باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنم له یاری كۆمیته ( قیتال ) .
بڕیاره له به‌رواری 6 تا 8 / 11 / 2018 یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان له ولاَتی ئیسپانیا به‌به‌شداری زیاتر له 126 ولاَت به‌ڕێوه بچێت .