پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له درێژه‌ی یاریه‌كانی دا و له هه‌فته‌ی سێهه‌م ، كاتژمێر 3:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 2 / 11 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاكرێ .
ئه‌و یارییه دووه‌م یاری بوو بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه و تێیدا و یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز و به ڕۆحێكی پڕ له وزه بۆ ئه‌نجامی كۆتایی یاریان له نێو هانده‌رانی خۆیان ئه‌نجام دا‌و توانیان به سێ گۆڵ سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به بێ گۆڵ به كۆتاهات ، به‌لاَم گۆڕانكاری له شێوازی یاریكردن له گێمی دووه‌م و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ر شێوازی یاریكردنی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ هێرش بردن گۆڕی و توانیان له 45 خوله‌كی دووه‌م گێم سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی كرده 4 خاڵ له دوو یاری دا .
گۆڵی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌حمه‌د شه‌رشاب و له خوله‌كی 47 تۆمار كرا‌و و هه‌روه‌ك له خوله‌كی 59 محه‌مه‌د ئیبراهیم دووه‌م گۆڵی بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كردوو له دوا خوله‌كی كاتی یاسایی یارییه‌كه و له خوله‌كی 90 كارزان مسته‌فا به لێدانی په‌نالتی سێهه‌م گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و ته‌واوی ئه‌نجامی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می یه‌كه‌م قۆناغ به‌م شێوه‌یه بوون .