پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆبی براینت - ی یاریزانی باسكه‌ی پێشووی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رسی ئه‌مریكا به باڵیۆزی یاریه‌كانی مۆندیالی باسكه بۆ ساڵی 2019 دیاری كرا كه بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و مۆندیاله له چین به‌ڕێوه بچێت .
له‌م باره‌یه‌وه براینت خۆش حاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م پۆسته و ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانی چین- م پێشتر زۆر كردووه و ده‌زانم كه چینییه‌كان زۆر هۆگری یاری باسكه‌ن و جێگه‌ی شانازیشمه كه ئه‌م پۆسته‌م پێدراوه و هیواداریشم كه به‌شداریكردنه‌كه‌ی من له‌م بواره‌دا هاندانێك بێت بۆ هه‌ر 32 هه‌ڵبژارده به‌شدار بووه‌كه و تامه‌زرۆی بینینی ئه‌و تیپه ده‌كه‌م كه جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.