ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا بریتی یه له کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی هه‌مه‌جۆر که ماسولکه و جومگه‌کان وبه‌سته‌ره‌کان ئازارێکی زۆریان تێدائه‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی خاڵی به ئازار له نێو ماسوولکه‌کاندا له کاتی ده‌ست لێدانا ، وه له‌کاتی پشکنینی خوێن و تیشک دا هه‌موو پشكنین و ئه‌شیعه‌کانی نه‌خۆشه‌که هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی ئاسایین و نۆرماڵن .
گرنگترین نیشانه‌کانی :
1-بوونی ئازارێکی زۆر له‌زۆربه‌ی ماسولکه‌و جومگه‌کاندا ، بوونی ئازاری زیاتر به ده‌ست لێدان له چه‌ند شوێنێکی دیاریکراو که به خاڵی ئازار وروژێنه‌ر ناسراون .
2-ناڕێکی له خه‌و و کێشه‌ی نووستن له‌گه‌ڵ بێهێزی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و خه‌مۆکی و که‌می ته‌رکیز.
3-ڕه‌ق بوونی ماسوولکه‌کان و به زه‌حمه‌ت جوڵانی جومگه‌کان له به‌یانیان دا .
4-سڕبوون ومێرووله‌کردنی ده‌ست وقاچ و په‌نجه‌کان .
5- سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام یان ناوبه‌ناو.
6-کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی قۆڵۆن ، ناڕه‌حه‌تی له کاتی میزکردن دا.
7-ئازار له کاتی سووڕی مانگانه‌یه له ئافره‌تاندا.
هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا، تا ئێستا پزیشکه‌کان هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی نازانن به‌ڵام :
1-خانمان زیاتر تووش ده‌بن له پیاوان.
2- هۆکاری بۆماوه‌یی : ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزان نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌بێت.
3-دوای زه‌بری جه‌سته‌یی یان ده‌روونی.
4- ته‌مه‌ن : به زۆری له نێوان ( ۱۹ ـــ٤٥ ساڵ )دا هه‌یه.
شێوازی ده‌ستنیشان کردنی :
ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیکه ته‌نیا له‌ڕیێ نیشانه‌کانیه‌وه ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش بوونی خاڵی ئازار له ماسولکه‌کانا له‌کاتی ده‌ست لێدانا ، جگه له‌وانه هه‌موو فه‌حسه کانی ئاساییه به‌ڵام زۆر گرنگه فه‌حسی خوێنی ( CBP ) و فه‌حسی غووده‌ی ده‌ره‌قی و فه‌حسی ڕۆماتیزمی جومگه بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدرێت .
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی :
گرنگترین خاڵ له چاره‌سه‌رکردنی فایبرۆمایه‌ڵجیا په‌یوه‌ندی نێوان دکتۆر و نه‌خۆشه‌که‌یه که کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشیه ، چونکه باری ده‌روونی کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه.
چاره‌سه‌رکردنی نیشانه‌کان له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
1-به‌ده‌رمانی ئازار شکێن ( NSAID ) وه‌ک : ڤوڵتارین ، پرۆڤین.
2- دژه ـپه‌رکه‌م وه‌کو گاباپینتین ،پریگابالین ، یه‌کێک له هه‌ره ده‌رمانه تازه‌کان ناوی (Savella (milinacipram.
3- به‌کارهێنانی دژه خه‌موکیه‌کان وه‌کو (duloxetine)
چاره‌سه‌ری سرووشتی :
1- مه‌ساج کردنی قووڵ بۆ ماسوولکه‌کان .
2- به‌کارهێنانی (( هایدرۆسیراپی)) واته ئاو بۆ نه‌رم کردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان بۆ نموونه ساونا یاخود وه‌رزشکردن له‌ناو ئاودا .
3- وه‌رزشکردن به تایبه‌تی ئه‌و وه‌رزشانه‌ی که ماسوولکه‌کان خاو ده‌که‌نه‌وه .
4- ده‌رزی ئاژه‌نین.
5- به‌کارهێنانی ته‌زووی کاره‌با (TENS).
6- به‌کارهێنانی تیشکی سونه‌ر (ultrasound )
د. هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری