ته‌ندروستی -
سپێناغ یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان كه بڕێكی كه‌م له كالۆری و بڕێكی زۆر ڤیتامین و دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه، ئه‌مانه‌ش سووده‌كانی ئه‌م سهوزهیهن:
1- یارمه‌تی مانه‌وه‌ی مێشك ده‌دات به چالاكی، زاناكان له زانكۆی ڕاش له شیكاگۆ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 950 كه‌س ئه‌نجامداوه كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 81 ساڵی بووه و سپێناغ خراوه‌ته ناو ژه‌مه خواردنه‌كانیان به جۆره جه‌سته‌یان چالاكتر بووه له‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه ئه‌م سه‌وزه‌یه‌یان نه‌خواردوه.
2- ووزه و توانا به له‌ش ده‌به‌خشێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات و هه‌ر تاكێك ڕۆژانه پێویستی به بڕی 200 بۆ 250 گرام له سپێناغ هه‌یه.
3-ئه‌م سه‌وزه‌یه بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ ی تیادایه و ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ندروستی دڵ زۆر به‌سووده جگه له‌وه‌ش هه‌وكردنی جومگه‌كان و توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
4-بۆ چاو زۆر به‌سووده چونكه "لۆتین" و " زیكسانتین" ی تایدایه كه ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ش چاو به‌هۆی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه زیانی پێ بگات.
5-كارۆتین له پێكهاته‌یدا هه‌یه و هاوشێوه‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر كار ده‌كات و له توشبوون به شێرپه‌نجه مرۆڤ ده‌پارێزێت.