پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 / 10 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی سكه‌ی حه‌دیدی شاری به‌غداد كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لام هاشم به سه‌ردانێكی فه‌رمی هاتبونه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی وه‌رزشی كوردستان و عێراق كرا‌و دواتریش به‌شه جیاجیا وه‌رزشییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان پێناسێنرا .