پێشمه‌رگه سپۆرت -
له میر نشینی دوبه‌ی له ئیمارات كۆتایی به پاڵه‌وانێتی به‌هێزترین پیاوی جیهان هات .
ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشی دووبه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی له ڕۆهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست ڕێك خستوو زیاتر له 15 پاڵه‌وانی جیهان به‌شداریان كرد ، سه‌رئه‌نجام هاڤ سۆر بجۆر نسۆن ئایسله‌ندی له كۆتا پێش بڕكێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه به به‌رز كردنه‌وه‌ی 520 كغم توانی نازناوه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت كه به‌ر له به‌رز كردنه‌وه‌ی نیو ته‌نه‌كه به‌شدار بوو له پێش بڕكێكانی ڕاكێشانی ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر كه كێشیان 15 ته‌ن بوو بۆ ماوه‌ی 13 مه‌تر ڕایی كێشا و پاشان به‌شدار بوو له ڕاكێشانی جۆرێكی تر له ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر كه كێشه‌كه‌ی 30 ته‌ن بوو بۆ ماوه‌ی 20 مه‌تر ڕاكێشان هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوانه له چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی تری قورس دا براوه بوو .
براین شۆی ئه‌مریكیش كه پێشتر چه‌ندین جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه پله‌ی دووه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێته‌ی ده‌سته‌به‌ر كردوو ماتیۆس كلیس كۆ فسكی پۆڵه‌ندیش پله‌ی سێهه‌می پێ بڕا .