پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و ئاماده‌كاریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست پێكردووه .
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك دا یاریه‌كانی پالاَوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و تێیداو له‌و خوله تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی پارێزه‌ی سلێمانی به‌شداری خوله‌كه ده‌بێت .
له‌و باره‌یه‌وه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له یاریه‌كانی پالاَوتنی قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و له شاری سلێمانی -یش تاكه یانه‌ی به‌شدارین ، ویسام ووتیشی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر ، دهۆك و كه‌ركوك پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دواتر دوو یانه شان به شانی یانه‌ی برایه‌تی ده‌چێته خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق .