‌بۆ پاراستنی كۆڵۆن له‌ نه‌خۆشی پێویستت به‌م ڕێنماییانه‌ ده‌بێت


 
ته‌ندروستی‌ - 

کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی تەندروست و چالاکییەکانی کرداری هەرس، هەر بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی باش پارێزگاری لێبکەیت.

ئه‌مانه‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌كن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی كۆڵۆن:

1-دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.

2-کەمکردنەوەی خواردنەوەی کافاینەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.

3-خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.

4-ئەنجامدانی وەرزش، باشترین هەنگاوەکانی ژیانە کە چارەسەری زۆر نەخۆشیە کۆڵۆنت چالاک دەکات.

5-خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نان، تا یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆنت بدات.

6-خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەبیل. 



PM:03:43:29/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌