پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق یه‌كه‌م یاری خۆی له بیست و یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر ئه‌نجام دا‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر توشی شكست هاتن .
له‌و یاریه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر گێمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا و هه‌روه‌ك گێمی سێهه‌م یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق ، له گێمی چواره‌مدا جه‌زائیرییه‌كان كۆنترۆڵی یاریگه‌یان له‌ده‌ست نه‌دا و توانیان ئه‌و گێمه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و به‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی توشی شكست هات .
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش بوهله سه‌لیم ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی جه‌زائیر ڕایگه‌یاند كه ئاستیان ده‌ری ده‌خات كه یه‌كێكن له هه‌ڵبژارده ڕكابه‌ره‌كان و شان به‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر و هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنیش به هه‌مان شێوه ده‌چێته نێو ئه‌و كێبڕكێیانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه .