پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ جاری سێهه‌م و له‌سه‌ر یه‌ك تیپی تۆپی پێی یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی عێراقی توانی جامی تۆپی پێی ئاسیا به‌رز بكاته‌وه دوایی بردنه‌وه‌ی له دوا یاری جامه‌كه له یانه‌ی التین اسیر تركمانستانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم .
له‌و یاریه‌دا یانه‌ی قوه جه‌ویه به ئاستێكی به‌رز بینران و له خوله‌كی 22 ی گێمی یه‌كه‌م یاریزانی به توانا حه‌مادی ئه‌حمه‌د گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردوو هه‌روه‌ك له خوله‌كی 57 و له ڕێگه‌ی لێدانێكی سه‌ره‌وه ئیبراهیم بایش دووه‌م گۆڵی بۆ یانه‌ی قوه جه‌ویه تۆمار كردوو تا كۆتایی یاریه‌كه‌ش ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه مایه‌وه و یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی عێراقی بۆ مێژووی خۆی و سێ جاری له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی جامه‌كه‌ی ئاسیایی به‌ده‌ست هێنا .