پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له ژێر ناوی كۆچكردوو شه‌تڕه‌نج زان مامۆستا ( ئیسماعیل ) به‌ڕێوه برد .
یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌به‌شداری 19 یاریزان به‌ڕێوه چوو كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله له ماوه‌ی 18 تا 24 / 10 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و له‌و قۆناغه پله‌كانی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تا پێنجه‌م به‌م شێوه‌یه بوون .
ئاریان عه‌لی ئیحسان پله‌ی یه‌كه‌م 8 خاڵ
ڕه‌وه‌ند حه‌مید عه‌بدولاَ پله‌ی دووه‌م 7.5 خاڵ
ئارێز سابر پله‌ی سێهه‌م 6 خاڵ
كاوان سابیر پله‌ی چواره‌م 5.5 خاڵ
سان ته‌ها عه‌لی پله‌ی پێنجه‌م 5.5 خاڵ
به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێنج یاریزانی ناوبراو گه‌یشتنه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له‌و قۆناغه‌دا شان به‌شانی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، كامه‌ران عه‌زیز ، ڕه‌وه‌ز عومه‌ر ، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ، زرنگ سه‌لاَح ) به یه‌ك ده‌گه‌ن و پێنج یاریزانی پاڵه‌وانی دوا قۆناغ ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی .