ته‌ندروستی -
كه‌سانێك هه‌ن كه له وه‌رزی زستاندا ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن به ئاوی سارد خۆیان بشۆن به‌ڵام ئایا زیانه‌كانی خۆشتن به ئاوی سارد ده‌زانیت؟
له ڕاستیدا گه‌رماوكردن به ئاوی سارد له وه‌رزی زستاندا ئه‌م زیانانه‌ی ده‌بێت:
1- توشبوون به په‌تا و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌هۆی دره‌نگ وشكبوونه‌وه‌ی قژ و له‌ش .
2-ئه‌وكاته‌ی به ئاوی سارد خۆت ده‌شۆیت ئه‌وه هه‌ست به توندی هه‌ناسه و هه‌ندێكجار هۆكاری وه‌ستانی دڵ و توشبوونه به نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانانه‌ی خۆشتن به ئاوی سارد هه‌یه‌تی به‌ڵام خۆشتن به ئاوی سارد له وه‌رزی هاویندا ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه.
1- دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه:
هه‌ركات هه‌ستت به دڵه‌ڕاوكێ كرد ئه‌وه ده‌توانیت به خۆشتن به ئاوی سارد مێشكت ئارام بكه‌یته‌وه.
2-جه‌سته‌ت چالاك ده‌كاته‌وه:
گه‌رماوێك به ئاوی سارد هه‌ناسه‌دانت چالاك ده‌كات و سوڕی خوێن له له‌شت چالاك ده‌كات و تێكڕای لێدانی دڵ له وه‌رزی هاوین زۆر به‌سووده بۆ دڵ به پێچه‌وانه‌ی وه‌رزی زستان.
3-پێست و قژ نوێ ده‌كاته‌وه:
ئه‌و كاته‌ی بابه‌ت دێته سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی قژ و پێست ئه‌وه ئاوی سارد جوانیه‌كه‌ی ده‌پارێزێت و ئاوی گه‌رم چه‌وری پێست ده‌بات و ده‌بێته هۆی وشكبونه‌وه‌ی.
4-یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره ده‌توانن له وه‌رزی هاویندا له‌ڕێی گه‌رماوكردن به ئاوی سارد ده‌توانن كێشیان داببه‌زێنن.