پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 25 / 10 به‌ره‌و ولاَتی میسر به‌ڕێبكه‌وێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ڕۆژی شه‌ممه 27 / 10 ده‌ست پێده‌كات و تا به‌رواری 3 / 11 به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌م باره‌یه‌وه عه‌لا خه‌ڵه‌ف ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق به سایتی كوره‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق باری ئاڵۆزه چونكه ئاماده‌باشیه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بووه له چاو تیپه به‌شدار بووه‌كانی دیكه‌دا هه‌روه‌ها پێكانیش به‌رۆكی چه‌ند یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی گرتووه كه ئه‌وانیش مورته‌زا زوهێر و ئوسامه مونیف و سه‌فا له‌فته‌ن كه هه‌رسێكیان له پێگه‌ی چواری یاریگه یاری ده‌كه‌ن ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یاری یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیره‌و و تیپه به‌شدار بووه‌كانی دیكه‌ش بریتین له ( عومان ، به‌حرێن ، ئوردوون ، فه‌ڵه‌ستین و میسر ) .
عه‌لا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه هه‌رچه‌نده تیپه‌كه‌یان وه‌ك پێویست ئاماده‌ی به‌شداری نیه به‌لاَم هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجامی باش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .