پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 27 / 10 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچێت .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا دهۆك ده‌بێته میوانی زێره‌ڤانی و ئاكرێ میوانداری له ئارارات ده‌كات ، هه‌روه‌ك شێروانه له یه‌كه‌م یاری له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی ده‌بێته‌وه و هه‌ولێر و گازی باكوریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له شاری زاخۆش هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك ده‌گه‌ن و دوا یاری ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر .
خشته‌ی یاریه‌كانی :
دهۆک ـ زێرەڤانی
ئاکرێ ـ ئارارات
شێروانە ـ نەورۆز
هەولێر ـ گازی باکوور
زاخۆ ـ پێشمەرگەی سلێمانی
پێشمەرگەی هەولێر ـ دەربەندیخان