ته‌ندروستی -
گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و هاتنی وه‌رزی پایز و زستان واده‌كات كه‌سانێكی زۆر توشی ئه‌نفلۆنزا ببن، پێگه‌ی "Health" تایبه‌ت به هه‌واڵی ته‌ندروستی ئاشكرای كردوه كه ده‌كرێت له‌ڕێی خواردنی چه‌ند خۆراكێكه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به ئه‌نفلۆنزا كه‌مببێته‌وه له وه‌رزی زستان و پایزدا.
1- ماسی:
به‌تایبه‌ت جۆری ماسی "سالمۆن و تونا و ئه‌و خۆراكانه‌ی به ئۆمیگا سێ ده‌وڵه‌مه‌ندن" ئه‌گه‌ری هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كه‌ن.
2-سیر:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2011 ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته سیر بخۆن به تایبه‌ت له مانگی 11 هه‌تا مانگی 2 ئه‌وه توشی هه‌وكردن و ئه‌نفلۆنزا نابن چونكه هاوشێوه‌ی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن له جه‌سته‌دا كار ده‌كات.
3-میوه ترشه‌كان:
ئه‌م جۆره میوانه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "C" باشتر وایه له وه‌رزی زستان و پایزدا ئه‌و میوانه زۆر بخۆیت كه ترشن .
4-چا:
خواردنه‌وه‌ی كوپێك چای گه‌رم یارمه‌تی كردنه‌وه‌ی سنگ و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی سنگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌دات و هه‌ره‌یه‌ك له جۆره‌كانی "چای ڕه‌س و سه‌وز و سپی" دژه هه‌وكردنیان تیادایه كه ناسراون به "كاتیكین" و ئه‌مه دژه هه‌وكردنێكی به‌هێزه.
5-بیبه‌ری توون:
هاوشێوه‌ی میوه ترشه‌كان بیبه‌ری توون بڕێكی زۆر ڤیتامین C تیادایه.