پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 23 / 10 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر سه‌ردانی وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مامۆستا ئیبراهیم قاسم یان كرد كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له جیگادا كه‌وتووه .
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوایی زوو چاك بوونه‌وه‌ی بۆ مامۆستایی ناوبراو خواست و له ته‌ندروستیانی پرسی .
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مامۆستا ئیبراهیم قاسم خۆش حاڵی خۆی به‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی و سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك و سكرتێری یانه كرد .