پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خولی پێگه‌یاندن و به‌هێزتر بوونی توانایی ڕاهێنه‌ران ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره خوله‌كه به وانه‌بێژی وانه‌بێژێكی نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌ڕێوه بچێت و ماوه‌ی چوار ڕۆژ بخایه‌نێت ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند و ووتی ، به گرنگی ده‌زانین توانایی ڕاهێنه‌ران به‌رز بكه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و كۆششێكی زۆرمان داوه تا بتوانین خولێكی به‌هێز ئه‌نجام بده‌ین و ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموون بانگێشت بكه‌ین تا ئه‌و خوله بڵێته‌وه كه خۆش به‌ختانه له هه‌وڵه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتووبووین و ڕاهێنه‌رێكی دیاری یاری باله‌مان بانگێشت كرد له ولاَتی ئێرانه‌وه و بڕیاریشمان داوه كه له به‌رواری 27 مانگی 10 خوله‌كه ئه‌نجام بده‌ین .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویسته ئاره‌زوومه‌ند بۆ به‌شداری له خوله‌كه پاڵپشتی یانه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ دوو وێنه و ناو و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن تا ڕۆژی چوار شه‌ممه 24 / 10 بگه‌یه‌نێته ده‌ستمان به ژماره ته‌له‌فۆنی 07701585362 ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی فۆڕمی به‌شداری خوله‌كه .
دواجار جه‌مال ڕه‌شید ووتیشی ، بڕی 25،000 هه‌زار دینار له هه‌ر خوازیارێك وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی له خوله‌كه .