پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شدار له پاڵه‌وانێتی كاراتێی كاپیته‌ڵ كاپ له شاری تاران توانیان سێ ئه‌نجام له یاریه‌كانی دا به‌ده‌ست بهێنن .
له‌ده‌ست پێكی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له یاری كاتایی پێشكه‌وتوانی كوڕان شاهێن ته‌ها دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و میدالیایی زیوی له مل بكرێت ، هه‌روه‌ك یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوو نه‌شوان تاهیر له كێشی -45 كغم پله‌ی یه‌كه‌می له یاری كۆمیته ( قیتال ) مسۆگه‌ر كردوو ڕابه‌ر مه‌ولودیش له كێشی -75 كغم و له یاری كۆمیته پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی به‌ده‌ست هێنا .