پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 22 / 10 / 2018 هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ست پێكێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م سێ خاڵ ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش كه دوایی سێ وه‌رزی ڕابردوو توانی بگاته‌وه ئه‌و خوله به‌هێزه ئاماده‌كاریه‌كی چڕی ده‌ست پێكردوو له ژێر چاودێری ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیار و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموون ئه‌و ئاماده‌كاریانه چونه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و دوایی بانگێشت كردنی چه‌ندین یاریزانی نوێ و دروست بوونی پێكهاته‌یه‌كی نمونه‌یی تیپه‌كه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خوله‌كه به كۆتاهێنا ئه‌وه‌ش پاش ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی هه‌شت ڕۆژی له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ئه‌نجام دانی چوار یاری دۆستانه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان له ڕووی هونه‌رییه‌وه ئه‌رسه‌لان جه‌لال ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ده‌مه‌وێت ڕۆڵی یانه به‌رز هه‌ڵ سه‌نگێنم به‌وه‌ی ته‌واوی پاڵپشتی تیپه‌كه‌یان كرد تا بگاته‌وه خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان هه‌ربۆیه دوایی ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه‌وه ئه‌و خوله و دوایی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی پێمان ڕاگه‌یاندرا كه بۆ ئه‌نجام یاری بكه‌ین و به‌شداری خوله‌كه بین هه‌ربۆیه به پلانێكی تۆكمه تیپێكی به‌هێزمان بنیات ناوه و له ئێستاشدا له % 100 ئاماده‌ی به‌شدارین له یاریه‌كان .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌موو كوڕیمان له هێڵی هێرش به‌ر هه‌بووه به‌لاَم خۆش به‌ختانه ئه‌و كه‌لێنه‌شمان پڕكرده‌وه به بانگێشت كردنی یاریزانێكی به‌هێز و ته‌واوی ئاماده‌كاری جه‌سته‌ی و هونه‌ریش به یاریزانان كراوه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی كه‌مپه ده‌ره‌كییه‌كه‌یان كه له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا و چوار یاری دۆستانه‌شیان كرد ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، سودێكی زۆر باشمان له‌و كه‌مپه ده‌ره‌كییه بینی به‌وه‌ی ئێمه له‌م ساڵدا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریمان له پێكهاته‌ی تیپه‌كه ئه‌نجام داوه و مانه‌وه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و پێكه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشی له نێوان تییپه‌كه دروست كرد و تێكه‌لاَو بونێكی گرنگ بوو له ڕووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه و هه‌روه‌ك ئه‌نجام دانی چوار یاری له‌گه‌ڵ چوار یانه‌ی به‌شداری خولی نایاب گرنگی بۆ ئێمه و یاریزانان هه‌بوو كه توانایی یاریزانانی خۆمان له‌و یاریانه‌دا بۆ دیاری كرا .
دواجار ئه‌رسه‌لان جه‌لال سه‌باره‌ت به پرسیارێكی دیكه‌ی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت به دیاری كردنی یاریزان له یاریگه‌دا و له نێو یاریه‌كان ووتی : پلانی هه‌ر ڕاهێنه‌رێك جیاوازه و ئێمه ته‌نیا توانایی یاریزان له یاریگه و له مه‌شق ده‌بینین و بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كه‌ین وه ده‌شمه‌وێت ئاماژه‌ی كۆتایم به‌وه‌بێت كه بۆ یه‌كه‌م یاریمان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برایه‌تی خۆشه‌ویست ته‌واوی ئاماده‌كاریمان ئه‌نجام داوه و بۆ سێ خاڵی یه‌كه‌م یاری ده‌چینه نێو یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .