سیروان شه‌وكه‌ت -
له دوایی ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس ساڵی 2003 هه‌موو بواره‌كانی ژیان له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان بوژانه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌كێك له‌و بوارانه‌ش كه پشكی بوژانه‌وه‌ی به‌ركه‌وت بواری وه‌رزش بوو له پاڵ بواره وه‌رزشییه‌كه‌شدا میدیایی وه‌رزشی ئه‌ویش كه‌م تا زۆر پشكێكی له‌و بوژانه‌وه‌یه به‌ركه‌وت كه توانرا له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی وه‌رزشی سه‌ر به سه‌ندیكایی ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان میدیا كاران یاوه‌ری ئه‌و تیپه وه‌رزشییه جیا جیایانه بكرێن كه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌چونه ده‌ره‌وه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و دیاری كردنانه‌ش زۆر داد په‌روه‌ریانه نه‌ده‌بوو و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌ته‌وه هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوس سود مه‌ند بوون له‌و یاوه‌ری كردنانه‌دا .
هه‌نگاو به هه‌نگاو كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌ڕۆیشت و كه‌سیش نه‌ما داكۆكی له میدیا كاران بكات بۆ یاوه‌ری كردنی ئه‌و تیپه وه‌رزشیانه ئیتر لێره‌و له‌وێ میدیا كاره‌كان له‌به‌شه تایبه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندنی یانه‌كان دا پیشه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌بێ یاوه‌ری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه .
له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌ڕی داعش‌یش ئه‌و بوژانه‌وه‌یه‌ی كه باسمان كرد دووچاری كاڵ بوونه‌وه هات وه‌ك چۆن هه‌موو بواره‌كانی ژیان قه‌یران یه‌خه‌ی پێگرد .
له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی داعش‌یش دا لێره‌و له‌وێ تیپه وه‌رزشییه‌كان كاتێك ده‌چونه ده‌ره‌وه بۆ به‌شداركردن له پاڵه‌وانێتیه‌كان زۆربه‌یان میدیا كاریان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌ده‌برد ئه‌وانه‌شی كه ده‌چوون به په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ نه‌ده‌بوون ، له ئێستادا كه شه‌ڕی داعش‌یش كۆتایی هاتووه چه‌ندین تیپ جارێكی دیكه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵ دا بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كانی خۆیان چونه‌ته ده‌ره‌وه به بێ ڕاگه‌یاندن كاری وه‌رزشی .
وه‌ك باسمان كرد له نه‌بوونی ڕۆڵی لیژنه وه‌رزشییه‌كه‌ی میدیا كاران ڕۆژنامه نوسه وه‌رزشییه‌كان بێ باوك و بێ خاوه‌ن ماون ، ڕۆژنامه نوسه وه‌رزشییه‌كان زۆر گرنگی و بایه‌خیان پێ ده‌درێت كاتێك ڕاپۆرت یاخود فۆتۆ له‌سه‌ر
( ڕاهێنه‌ر ، سه‌رپه‌رشتیار ، یاریزان ، كارگێڕانی یانه ) له ناو هه‌رێمی كوردستان بلاَو ده‌كه‌نه‌وه به‌لاَم ئه‌گه‌ر له سنوری هه‌رێمی كوردستان بترازێت ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه میدیا كاران له به‌هایان كه‌م ده‌كرێته‌وه و به گرنگیان نازانن و به ناپێویست له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و فۆتۆ و ڕاپۆرتانه‌یان بۆ بلاَو كه‌نه‌وه .
من لێره‌دا ده‌پرسم كام له‌م پایانه به‌رپرسن له گرنگی پێنه‌دانی ئه‌م بابه‌ته ( ڕاهێنه‌ر ، سه‌رپه‌رشتیار ، یاریزان ، كارگێڕانی یانه ) ؟ دوایی به دواداچوونی وردم بۆ ئه‌م بابه‌ته بۆم ده‌ركه‌وت كه هۆكاری به‌هه‌ند نه‌زانینی میدیا كارانی وه‌رزشی بۆ مه‌به‌ستی یاوه‌ری كردنیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كان كارگێڕی یانه‌كان نین چونكه شاندی ئه‌و تیپانه كه جاری وا هه‌یه له 15 كه‌س تێپه‌ڕ ده‌كات به میدیا كارێك بار گران نابێت چونكه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه بانگێشت نامه‌كه‌یان بۆ ده‌نێرێت لیستی كشوفاتیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كات كه له ناویاندا ناوی ڕاگه‌یاندن كار ده‌بێت بنوسرێت به‌لاَم كاتێك داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن ( ڕاهێنه‌ر ، سه‌رپه‌رشتیار ، سه‌رۆكی شاند ) به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ پیشان دانی ڕه‌زامه‌ند بوون ئه‌وه‌نده‌ی به‌لای ئه‌مانه‌وه گرنگه خۆیان و شانده‌كه‌یان بچن بۆ به‌شداریكردنه‌كان به‌لایانه‌وه گرنگ نیه بێجگه‌له خۆیان كێی تر یاوه‌ریان بكات .
به‌لاَم ئه‌وان نازانن ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ش بن له‌ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر فۆتۆیه‌ك یاخود ڕاپۆرتێك پشت ڕاستی نه‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه واییه ده‌ست به‌تاڵ بوبێت ، پاكانه‌ی ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه كه خۆیان ده‌توانن فۆتۆ بنێرن و هه‌واڵت بده‌نێ به‌لاَم هیچ كات ڕۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی ئه‌گه‌ر فۆتۆیه‌ك بنه‌مایی ڕۆژنامه‌نوسی تیانه‌بێت ناتوانێت بلاَوی بكاته‌وه یاخود گه‌ر خۆی له‌وێ ئاماده نه‌بێت ناتوانێت ڕاستی و دروستی ئه‌و ئه‌نجامانه بلاَو بكاته‌وه .
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه باسم كردن زاده‌ی بیر‌و بۆچوونی خۆمن و خۆم لێیان به‌رپرسم له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌بونیشم له‌م بۆچونانه ئازادی ڕاده‌ر بڕینی خۆمم ده‌ربڕوه .