پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی له یاری نێوان هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یۆڤانتۆس و ناپۆلی هانده‌رانی یۆڤانتۆس ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستیان به‌رامبه‌ر یاریزانێكی یانه‌ی ناپۆلی به ناوی كالیدۆ كولی بالی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری دا كه یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی یۆڤانتۆس كه به‌رامبه‌رر یانه‌ی جه‌ناویه و له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ هانده‌ران ئه‌نجام بدرێت و له بری ئه‌و هانده‌رانه نۆ هه‌زار منداڵی هانده‌ری یۆڤانتۆس له قوتابخانه و خوێندنگاكاندا بانگێشت بكرێن به‌مه‌رجێك له دایك بوانی 2003 تا 2011 بن .