پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاراتێ زانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كی كاراتێ له ولاَتی ئێران به ڕێكران.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 / 10 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕییه‌كه‌ی بیست و سێ كاراتێ زان و سێ ڕاهێنه‌ری به‌ڕێكرد ، كه بڕیاره به‌شداربن له پاڵه‌وانێتی كاپیته‌ڵ كاپ كه پاڵه‌وانێتیه‌كی باوه‌ڕ پێكراوی فیدراسیۆنی كاراتێی جیهانه و سالاَنه ئێران ڕِێكی ده‌خات .
هه‌روه‌ك بڕیاره ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 18 تا 20 / 10 / 2018 بخایه‌نێت و یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به ناوی عێراق تێیدا به‌شدارن .