پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی بوون به پاڵه‌وانی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب و به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی مێژووی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، تیپه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا خه‌لاَت كران .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 16 / 10 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ڕاهێنه‌ر و كچه یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كه‌یان كرد كه توانیان مێژوویه‌كی گرنگ تۆمار بكه‌ن و بنوسنه‌وه ئه‌وه‌ش پاش به‌ده‌ست هێنانی نازناوی یانه‌كانی عێراق .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه هیوایی خواست ئه‌و تیمه به‌به‌هێزی بمێنێته‌وه و گرنگی زیاتر و زیاتر بده‌ن به مه‌شق و ئاماده‌كاری و بتوانن له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بیش ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و به تیمێكی گرنگی یانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م دان .
دواتر به‌ڵێن حه‌یده‌ر به ناوی خۆی و یاریزانان سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه ئه‌و پاڵپشتییه گرنگه‌یان ده‌كات و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه بۆ خزمه‌ت كردن به ناوی پێشمه‌رگه و یانه‌كه‌یان .