پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێگه‌ی تیپه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراقی واژۆ كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 15 / 10 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و هۆگر محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی پێشكه‌وتوان پێشوازی كرا له هه‌ردوو یاریزان ( حسێن نه‌میر شامل و ئه‌یمه‌ن عه‌لی موسلیم ) .
ئه‌مه‌و پاش به‌خێرهاتنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو واژۆ كرا‌و له وته‌یه‌كدا مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه گرنگی ته‌واوی به تیپی باله داوه و هه‌ربۆیه باشترینه‌كانی بۆ ئه‌م وه‌رزه له سه‌ر داوایی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران بانگێشتی تیپه‌كه‌یان كردووه تا بتوانن له‌م وه‌رزه‌ش بچنه‌وه نێو ململانێكانی خولی نایاب و بژارده‌ی عێراق .
هه‌روه‌ك هیوایی خواست له‌م وه‌رزه تیپه‌كه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دڵی هه‌واداران و هانده‌رانی یانه‌كه‌یان و خۆیان خۆش بكه‌ن به به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجامه‌كان .
دواتر هه‌ریه‌ك له یاریزانان حسێن نه‌میر و ئه‌یمه‌ن عه‌لی موسلیم دڵخۆشی خۆیان نیشان دا كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه كردۆته‌وه و به‌ڵێنیان دا كه دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجام له خولی بژارده بده‌ن .
جێگه‌ی باسه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .