پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 14 / 10 / 2018 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه شاندی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق و تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی .
ئه‌مه‌و پاش گه‌یشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان تیمی وه‌رزشی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و هێڤی ته‌ها ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان پێشوازی كران و چه‌پكه گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌ش كرا .