پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : شالاَو عه‌بدالواحید
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر درێژه به ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایاب ده‌دات و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شی دا و به یاریه‌كی دۆستانه بووه میوانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر .
ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 14 / 10 ئه‌نجام دراو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
بڕیاره له به‌رواری 22 / 10 / 2018 یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ست پێبكات .