پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ عه‌لی محه‌مه‌د خه‌لیفه كۆبۆوه و ناوی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی 21 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئاشكرا كرد .
یه‌كێتیه‌كه بڕیاری دا كه له به‌رواری 27 / 10 تا 3 مانگی 11ی داهاتوو یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له هۆڵی ( مغتات ) له شاری قاهیره به‌ڕێوه بچێت و یاریه‌كانیشی به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ بێت كه هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ( میسر ، به‌حرێن ، ئه‌رده‌ن ، عێراق ، عه‌مان ، فه‌ڵه‌ستین و جه‌زائیر ) تێیدا به‌شداری ده‌كات .
بڕیاریش درا كه یاریه‌كانی كردنه‌وه له نێوان هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( به‌حرێن × عه‌مان ، جه‌زائیر × عێراق ، میسر × ئه‌رده‌ن ) به‌ڕێوه بچێت و خاوه‌ن زۆرترین خاڵی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ده‌بێته خاوه‌ن نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه .