پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی كۆتاهاتنی ته‌واوی یاریه‌كانی خولی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق و پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن كیژه یاریزان كانی شه‌وقی له یاریه‌كانی دا ، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ئه‌و كیژه یاریزانه‌ی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دیاری كرد .
ئه‌مه‌و له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان كانی شه‌وقی خه‌لاَتی باشترین كیژه یاریزانی پێبه‌خشرا و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت-یش كانی ووتی ، خۆش حاڵم كه توانیم ئاستێكی به‌رز پیشان بده‌م و له ته‌واوی یاریه‌كان به‌و ئاسته ببینرێم و ببمه جێگه‌ی تێڕامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و دیاریكردنم به باشترین یاریزان ، هه‌ربۆیه ده‌مه‌وێت سوپاسی كابتن به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر و دڵسۆزی تیپه‌كه‌مان بكه‌م كه گرنگی ته‌واو به ئاستی من ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌شمان له‌و ئاسته بن كه له پاڵه‌وانێتیه‌كان ڕكابه‌رمان نه‌بێت .
هه‌روه‌ك كانی سوپاسی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد بۆ پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كان و هیوایی خواست ئه‌وان له‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وام بن‌و ئه‌مانیش وه‌ك كیژه یاریزانان ڕۆژ له دوایی ڕۆژ هه‌وڵی ئه‌نجامی باشتر بده‌ن .
دواتر به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تییپه‌كه‌یان به ئاست و ئه‌نجام بوونه‌ته پاڵه‌وان و ده‌ست نیشان كردنی كیژه یاریزان كانی شه‌وقیش به ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بووه كه له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا پیشانی دا .
به‌ڵێن له دوا ووته‌ی سوپاسی ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌ریه‌ك له كازم غزعه‌ل و ئه‌حمه‌د موسایی كرد كه هاوكاربوون بۆ دیاری كردنی باشترینه‌كان .