توانا سیوەیلی -
تێری هێنری فەڕەنسی بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی گرتە دەست ، ئەمەش دوای ئەوە هات کە یانەکە لەم وەرزەی خولی فەڕەنسی لە پلەی 18 ی ڕیزبەندی خولەکەدا دەبینرێت و لە کۆی 9 هەفتە تەنها 6 خاڵی بەدەست هێناوە و یەک برنەوە و 3 یەکسان بوون و 5 شکستی توش بوە و 21 خاڵ لەدوای یانەی پاریس سانجێرمانی پێشەنگی ریزبەندیەوەیە.
تێری هێنری لە رابردودا و لە یاریکردن یاریزانێکی بە توانا و زیرەک و خاوەن مەهاری بووه ، لە مۆندیالی 2018 ش وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری بەلجیکا ڕۆڵێکی گرنگ و باشی بینی تا هەڵبژاردەی بەلجیکا پلەی سێیەمی مۆندیالی بەدەست بهێنێت
وەک ڕاهێنەری مۆناکۆش دەتوانێت لەم کاره نوێیەی مۆناکۆ بەگەڕێنێتەوە ڕێڕەوەی سەرکەوتن و پلەکانی پێشەوەی خولی فەڕەنسی ، دەشتوانێت لە جامی فەڕەنسا و یۆرۆلیگ کێ بڕکێی پاڵەوانێتەیەکان بکات .