پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژی شه‌ممه 2018/10/13 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و چەند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌رێوه ده‌چێت:
• رۆژی دووشه‌ممه 2018/10/22 گه‌ڕی یه‌كه‌م.
• رۆژی شه‌ممه 2018/10/27 گه‌ری دووه‌م.
• رۆژی هه‌ینی 2018/11/02 گه‌ری سێیه‌م.
2- به‌رێزان (قاسم ساڵح، عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان، كرێكار زرار و ئه‌رسه‌لان قادر)، سه‌رپه‌رشتی خولی تایبه‌ت به پزیشك و چاره‌سه‌ركه‌رانی یانه‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه رۆژی سێشه‌ممه 2018/10/16 له كاتژمێر 10:00 ـی به یانی له هۆتێل كوارتز له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، به‌شدارییكردنی پزیشكه‌كان ئیجبارییه و هه‌ر پزیشكێك به‌شدار نه‌بێت ناسنامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ناتوانێ یاوه‌ری یانه‌كه‌ی بكات.
3- نووسراوی فه‌رمی بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لقی پارێزگه‌كان، به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی كه‌سانێك بۆ لێژنه‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان