پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری 32 یاریزان و له‌سه‌ر یاریگه‌ی وه‌رزش و لاوانی به‌كره‌جۆ خولێكی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی كێبڕێكی یاریزانانی یانه و پارێزگه‌كانی شاری سلێمانی ، كه‌ركوك ، هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌ی بازیان سه‌رئه‌نجام و له یاری كۆتایی ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئالان ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌رقاڵی مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كانی كچان و كوڕان بووم و به‌شداریمان له چه‌ند پاڵه‌وانێتیه‌ك كرد كه خۆش به‌ختانه پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌ممان تێیدا به‌ده‌ست هێنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خۆم وه‌ك ڕاهێنه‌ر و یاریزان به‌شداریم له خولێكی كراوه كرد و خۆش به‌ختانه توانیم پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌شقی پێویستم ئه‌نجام نه‌دابوو .
ئالان ووتیشی به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان هه‌رده‌م پاڵپشتی كردوین و هه‌بۆیه دڵسۆزیمان بۆ یانه‌كه‌مان ڕۆحی وه‌رزشیمان زیاتر و زیاتر ده‌كات و بۆ ئه‌نجامه‌كان هه‌رده‌م كۆڵ ناده‌ین .