هۆكاره‌كانی توندی هه‌ناسه‌ له‌كاتی نوستن و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


 
ته‌ندروستی‌ - 

زۆرکات لە کاتی خەودا هەست بە تەنگەنەفەسی لێدانی دڵمان دەکەین بە خێرایی، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی خەوەکەمان تێکبدات، بەتایبەت ئەگەر ئەم حاڵەتە زۆر دووبارە بوویەوە تەواو ماندوو بێزارمان دەکات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەین.


1-تووشبوون سییەکان بە نەخۆشی درێژخایەن

2-نەخۆشییەکانی دڵ

3-زیادبوونی کێش

4-پرخەپرخی زۆر.

5-ترس و ناڕێکی هەستە دەروونیەکان.

6-ماندووبوونی زۆری رۆژ.

7-کەم خەوی

8-هەوکردنی گەروو.

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌:

1-هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئارام هەناسە بدە و هێوربەرەوە.

2-لەدوای ماندووبوونی زۆر هەوڵبدە جەستەت بحەوێتەوە.

3-راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

4-خواردنی میوە و سەوزە.

5-دووربکەوەرەوە لەهەموو ئەو هۆکارانی تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.

6-خواردنەوەی کهولی و کافاین پێش خەوتن وازلێبهێنە.

7-رۆژانە بەشێوەیەکی باش و رێکخراو بخەوە. 



PM:05:17:13/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 6720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌