پێشمه‌رگه سپۆرت -
به یاری نێوان كچانی ئافرۆده‌یتی سلێمانی و ته‌ق ته‌ق كۆتایی هات به خولی باله‌ی دۆستانه‌ی كچانی ژیانه‌وه كه یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت و به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه كردبوویه‌وه .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 10 و له دوا یاری خوله‌كه كه ڕكابه‌ری له نێوان كچانی ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی ته‌ق ته‌ق توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش دوایی مسۆگه‌ر كردنی نازناوی خوله‌كه بۆ كچانی پێشمه‌رگه كچانی تیپی باله‌ی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی ده‌ربه‌ندیخان بوو .
له كۆتایشدا خه‌لاَته‌كانی یاریزانانی تیپه‌كان دابه‌ش كرا‌و جامی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش به‌خشرایه تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له داهاتوو ڕاپۆرتێكی وێنه‌ی له‌سه‌ر دوا یاری خوله‌كه و دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه .