پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆتایی ئه‌م مانگه و له 27 / 10 دا ولاَتی تونس میوانداری له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات .
هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( سان ته‌ها ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و ڕێباز ناسڕ ) له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق كراون ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌یان و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌نجامی باش بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌ده‌ست بهێنن و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش تا به‌رواری 4 / 11 / 2018 ده‌خایه‌نێت .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی یاریزانانی پێشمه‌رگه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ئه‌وانی گه‌یاندۆته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و دڵ نیاشین ئه‌نجامی زۆر باش له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنن .