پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌باب دوا قۆناغی یاریه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له خوله‌كه‌ی كوڕان دا هه‌ریه‌ك له تیپی یانه‌كانی ( سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئاشتی ، برایه‌تی ، سه‌ناعه ، جه‌یش ، قوه جه‌ویه ، كازمیه و شه‌باب عه‌دل ) به‌شدارن و له ڕكابه‌رییه‌كانی كچانیشدا هه‌ریه‌ك له تیپی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، سیروانی نوێ ، غازی باشور ، ته‌ڵه‌به و فه‌تات ) به‌شدارن .
ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌ردوو خوله‌كه‌ش كه هه‌رتیپه و به چوار یاریزانه‌وه به‌شدار ده‌بێت به‌یانیان به دوو یاری و ئێواران به یه‌ك یاری یاریزانانی تیپه به‌شدار بووه‌كان ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه .