پێشمه‌رگه سپۆرت -
به چاودێری ڕه‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، فیدراسیۆنی باسكه‌ی عێراق له مه‌راسیمێكدا تیروپشكی هه‌ریه‌ك له خوله‌كانی نایاب و به‌هێزكردنی له هۆڵی وێستگه له ناوچه‌ی مه‌سبه‌ح ئه‌نجام دا .
له‌م مه‌راسیمه‌دا و دوایی نمایشكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری كه له چه‌ند گرته‌یه‌كی یاریه‌كانی وه‌رزی ڕابردوو پێك هاتبوو ، یانزه یانه ده‌ست نیشان كران كه به‌شدارن له خولی نایابی ئه‌م ساڵ هه‌روه‌ها پاشه‌كشه كردنی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی فتوه‌ی موسڵ-یش په‌سه‌ند كرا كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئاماده‌ی به‌شداری خوله‌كه نه‌بوون و بڕیاریش درا له‌سه‌ر كاتی ده‌ست پێكی خولی نایاب كه هه‌فته‌ی ئاینده به یاری نێوان ( كه‌رخ و حله ، ئه‌عزه‌مییه و زاخۆ ، نه‌فت و مینا ، كاره‌با و ته‌زاموون ، ختوت و شوڕته ) یاریه‌كان ده‌ست پێبكات كه له‌م قۆناغه‌دا نه‌فتی جنوب چاوه‌ڕان ده‌بێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڕیار درا كه خولی به‌هێزكردن ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌ست پێبكات له نێوان چوار تیپ كه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی پێنج شه‌ممه‌دا ( كاره‌با و نه‌فتی جنوب ، شوڕته و نه‌فت ) یاری ده‌كه‌ن و ڕۆژی هه‌ینیش ( شوڕته و كاره‌با هه‌روه‌ها نه‌فتی جنوب و نه‌فت ) یاری ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ش ( نه‌فت و كاره‌با ، شوڕته و نه‌فت ) ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .