پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری سیانزه تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له شاری فوجه‌یرایی ئیمارات پاڵه‌وانێتی زاید بۆ یاری بلیارد ده‌ستی پێكرد ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی یه‌و یه‌كێكیش له هه‌ڵبژارده به‌شدار بووه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی بلیاردی عێراقه .
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 380 یاریزان و كارگێڕی و ڕاهێنه‌ر جگه‌له 30 ناوبژیوان به‌شدارن و له 16 جۆری پێش بڕكێكی ئه‌م یاریه‌دا له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان و ماسته‌رز و تیم و تاك و سنۆكه‌ر و بلیاردی فه‌ڕه‌نسی و چینی ڕكابه‌ری له نێوان یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان ئه‌نجام ده‌درێت .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له میانه‌ی یاریه‌كانی خۆیان دا له‌یس ویسام له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان توانی میدالیایی زێڕ له تۆپی هه‌شته‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، حه‌سه‌نێن محه‌مه‌دیش توانی میدالیایی زیوی له‌مل بكرێت و له ئاستی پێشكه‌وتوانیش ئه‌میر عه‌لی كه نزیك بوو له به‌ده‌ست هێنانی میدالیایی زێڕ توانی میدالیایی زیوی پێببڕێت .