پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت و به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری خولی باله‌ی كچانی ژیانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 10 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری كۆتایی خوله‌كه له نێوان كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق ئه‌نجام بدرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی خوله‌كه كچانی باله‌ی پێشمه‌رگه‌ن و جامی یه‌كه‌می به‌رز ده‌كه‌نه‌وه هه‌ردوو یانه‌ی ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م .
جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله له باره‌ی دوا یاری خوله‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ته‌واوی ئاماده‌كاری كراوه و جام و خه‌لاَته‌كان دابین كراوه و له مه‌راسیمێكی شایسته‌ی وه‌رزشی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كان و میوانان یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و خه‌لاَته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ین .
جێگه‌ی باسه خولی باله‌ی كچانی ژیانه‌وه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی پێنج یانه‌ی كوردستان ئه‌نجام دراو یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ به‌ڕێوه چوو .